دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385746-دوایین_ئاماری_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 110 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2020 10:06 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 110 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

 

 

 سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو  1905 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا   371 هەزار و  816 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە 110 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، گوتی: تا ئێستا 21 هەزار و  359 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی   319 هەزار و  847 کەس ڕاگەیاند.