وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : مونافقین سەرباری تیرۆرکردنی ھەزاران ئێرانی ، لە لایەن ئەمریکا و ئوروپاوە داڵدە دراون
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی رۆژی نبشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم رایگەیاند : مونافقین ( موجاھدینی خەڵق) سەرباری تیرۆرکردنی ھەزاران ئێرانی و شەڕی شانبەشانی سەدام دیکتاتۆڕی نەماوی عێراق ، لە لایەن ئەمریکا و ئوروپاوە داڵدە دراون .
ھەشتی خەرمانانی 1360 ی ھەتاوی ( 30 ئابی 1981) ساڵھاتی شەھیدبوونی مەزلوومانەی محەمەد عەلی رەجایی سەرۆک کۆمار و محەمەد جەواد باھونەر سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی ئێران لە گەڵ تاقمێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران لە تەقینەوەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ، لە رۆژژمێری ئێران دا وەک رۆژی نیشتمانیی نەھێشتنی تیرۆریسم ناودێر کراوە .
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بەم بونەوە لە توویتێکدا جەختی کردەوە : رۆژی نیشتمانیی نەھێشتنی تیرۆریسم ، کاتێکە بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی محەمەد عەلی رەجایی سەرۆک کۆمار و محەمەد جەواد باھونەر سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئێران کە 39 ساڵ لەمەوبەر لە بۆمبنانەوەی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین دا شەھید کران .
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979 ، زیاتر لە 17 ھەزار کەس لە شارومەندان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستی تاقمی یترۆریستیی مونافقین و گروپە تیرۆریستیەکانی دیکە تیرۆر کراون .
ئەندامانی موجاھدینی خەڵق دوای ئەنجامدانی کاری تیرۆریستیی لە ئێران سەرەتا بۆ پاریس رایانکرد و لە پاشان روویانکردە عێراق .