تشرینی دووه‌م 24, 2024 19:04 Asia/Tehran
  • ئەمریکا هەڕەشەی بایکۆتی لە هاوپەیمانەکانی کرد

سناتۆری ئەمریکایی لە هەنگاوێکی بیوێنەدا هەڕەشەی بایکۆتی لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە کرد واتە ئینگلیز، فەرەنسا، ئەڵمان و کەنەدا.

"لیندسی گراهام" سناتۆری ئەمریکایی کۆماریخواز و لایەنگری ترەمپ لە هەڕەشەیەکی ئاشکرادا وتی: ڕوو لە هەموو هاوپەیمانەکانمان لەوان  ئینگلیز، فەرەنسا، ئەڵمان و کەنەدا دەڵێین کە بێتوو هەوڵ بدەن یارمەتیی دادگەی نێودەوڵەتی سزا بدەن بۆ دەستبەسەرکردنی نەتانیاهۆ، ئەوا خۆتان دەخەنە بەر بایکۆتی ئێمە.

پێشتریش جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕەخنەی تووند لە بڕیاری دادەوانیی دادگەی نیودەوڵەتیی سزا سەبارەت بە گرتنی نەتانیاهۆ لەبەر ئەنجامدانی ژینۆساید و جەنایەتی جەنگی، ئەم بڕیارەی بە پەڵەیەکی شەرمەزاری وەسف کردبوو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ١٤ مانگی ڕابردوودا ئەمریکا بە ڤیتۆ پەیتا پەیتاکانی ، پێشی گرتووە بەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانێ تەنیا یەک هەنگاویش بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی هەڵگرێ. ئەم سیاسەتەی حکومەتی ئەمریکا بەرەڕووی ناڕەزایەتیی  تووندی بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگای ئەمریکا بۆتەوە، تا ڕادەیەک کە لە نزیکەی ١٤ مانگی ڕابردوودا لە سەرانسەری ئەم وڵاتە ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندانی بەربڵاوی دژەزایۆنی بەڕێوەچوو، ناڕەزایەتی دەربڕین گەلێک کە سەرباری سەرکوت کرانی تووند و بێبەزەییانیان ئێستایش هەر بەردەوامن و زوو بە زوو بەرپا دەکرێن، لەوان لە نیۆیۆرک کە دیسان ژمارێکی زۆر لە ئەمریکاییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامبوونی داکۆکییە هەمەلایەنەکانی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕژانە سەر شەقامەکان. خۆپیشاندەران دەڵێن: جەنایەتکارانی جەنگی لە وڵاتی ئێمە، بە یارمەتییەکانیان ژینۆسایدیان هاسان و پلانبۆداڕێژراوە کردووە بۆ زایۆنییەکان و بەردەوامن لە دابین کردنی دراویی ژینۆسایدکەران. 

سەرپەیڤ