پەردەلادان لە سەر دوو دەستھاتی گرینگی یەکەی دژەئاسمانیی ئەرتەشی ئێران
دوو دەستھاتی گرینگی ھێزی دژە ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بە ناوەکانی «عیماد»و«کاشفی ٩٩» ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی ئەمیری سەرتیپ «عەلیڕەزا سەباحی فەرد» فەرماندەری ئەم ھێزە پەردەی لەسەر ھەڵگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،پرۆژەی «عیماد» لەو گەڵاڵانەیە کە کارتییەکی باڵای ھەیە لە پێکھێنانی کەشی مەجازیی شەڕی ڕاستەقینە بە مەبەستی پرۆڤەکردن و پەرە پێ دانی دەستەڵاتی فەرماندەران و کاردانەوەی ڕێک و پێک لە کاتی پێویست دا.
بە بەھرەوەرگرتن لەم سیستێمە کە تەنیا لە بەر دەستی چەند وڵاتە، پاوانی بەرھەمھێنانی سیستێمەکانی کایەی شەڕلە بواری جەنگاوەریی ئاسمانی ھەڵگیراوەو ئێرانیش چووەتە ڕیزی ئەو دەگمەن وڵاتانەی کە خاوەنی بەرنامەی تایبەتی بەرەڤانیی نوێیە.
سیستێمی «کاشفی ٩٩»ش بە مەبەستی بەرز کردنەوەی توانایی دۆزینەوەی چەکی دژە ئاسمانی لە بڕی کورت و گرتنەبەری ناوچە ھەستیارەکان بە بڕی ١٢ کیلومەتر پڕاکتیزە کراوە کە بە کەڵک وەرگرتن لە تواناییە چەند ڕەھەندییەکانی دەتوانێ بۆ دۆزینەوەی وردە ئاسمانگەڕەکانیش بەکار بێت.
دۆزینەوەی وردە ئاسمانگەڕەکان بابەتێکی ئاڵۆزە کە لە ڕیزی ئەو گرفتانەی دنیای ئەمڕۆ دێتە ئەژمارو سیستێمەکەی بەس لە پاوانی چەند وڵاتێکی پێشکەوتوودایە.