ئه‌یلوول 04, 2020 04:34 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە بەرامبەر بە بڵاو بوونەوەی وێنەی سوکایەتی کارانە لە بارەی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:ھەرچەشنە سوکایەتی کردن و بێ ڕێزییەک بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) و پێغەمبەرانی ئیلاھیی دیکە قەت جێگای قەبووڵ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەعید خەتیب زادە» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی وێنەی سوکایەتی کارانە لە بارەی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە لە لایەن گۆڤاری «شارلی ئەبدۆ»، ئەو کردارە قیزەونەی بە توندی شەرمەزار کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ھەرچەشنە سوکایەتی کردن و بێ ڕێزییەک بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) و پێغەمبەرانی ئیلاھیی دیکە قەت جێگای قەبووڵ نییە.

وتەبێژی دەزگای سیاسەتی دەرەوەیی ئێران وتیشی: ھەنگاوی سوکایەتی کارانەی بڵاوکراوەکەی فەرەنسا کە بە بیانووی ئازادیی ڕادەربڕین دووپات بووەتەوە، بووەتە ھۆی خەوشێندرانی ھەستی بڕوادارانی جیھان و ھەنگاوێکی ئانتریک کارانە و سوکایەتییە بە بایەخە ئیسلامییەکان و بیروباوەڕی زیاتر لە ملیاردێک نوسڵمان لە جیھاندا.

خەتیب زادە لە کۆتایی دا جەختی لەوە کردەوە کە، بە پێچەوانەی ھەنگاوی سوکایەتی کارانەی ئەو گۆڤارە، ئازادیی ڕادەربڕیم بایەخێکی بەرزی ھەیە کە دەبێ بەشێوەیەکی ئەرێنی و لە ئاراستەی ھاوژینیی ئاستیانەی مرۆڤ و لێک گەییشتنی زیاتری ئایینەکان بەکار بھێندرێت.

سەرپەیڤ