ڕۆحانی:پیلانەکانی کۆشکی سپی دژی ئێران شکستی ھێناوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: تەواوی پیلان و بەرنامەکانی کۆشکی سپی وەک ھەڵەیەکی گەورەی ستراتژی لە ئاراستەی بەچۆکداھێنانی گەل و دەوڵەتی ئێران لە سەداسەد شکستی ھێناوە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی خستنەگەڕی سێ گەڵاڵەی نیشتیمانی لە بواری وەزارەتی وزە وتیشی: خستنەگەڕی ئەم گەڵاڵەگەلە ئەویش لە سەردەمێکدا کە توندترین و قورسترین بایکۆت بەسەر ئێرانی ئیسلامی دا سەپێندراوە، دەربڕی خۆڕاگری و ھەوڵی بەرپرسان و ھاوڕێیەتیی جەماوەرە.
ڕۆحانی وتیشی: گەلی ئێران قەت لە ھەمبەر ئەمریکادا بە چۆکدا نایەت و گەڵاڵەی دوژمنان قەت نەیتوانی وڵات لە ئاراستەی گەشەکردندا پەک پێ بخات.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە میکانیزمی پەلەپیتکە لەگەڵ دژایەتیی ١٣ ئەندام لەو ١٤ ئەندامەی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا بەرەوڕوو بووەوەو ڕەت کرایەوە، وتیشی: ئاوا شکست ھێنانێک لە مێژووی سیاسیی ئەمریکادا بێ وێنەیەو ئەم شکست ھێنانەش لە بەر خۆڕاگریی گەلی ئێران بووە.