دەسپێبوونی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386034-دەسپێبوونی_ساڵی_نوێی_خوێندن_لە_ئێران
زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگێک دا بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری پەروەردەی ئێران لێدرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2020 05:56 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران

زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگێک دا بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری پەروەردەی ئێران لێدرا .

ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران بە مەبەستی قەرەبووی کورتهێنانی فێرکاریی ساڵی رابردوو بە دوای گشتداگربوونی پەتای کۆرۆنا ، دوو حەوتە زووتر لە ساڵانی رابردوو دەسپێبوو .ک

حەسەن ڕۆحانی  سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هەموو ڕێنماییە تەندروستییەکان لە خوێندگە و فێرگەکان لەبەرچاو دەگیردرێت، وتی: بنەماڵەکان نیگەران نەبن چونکوو تەندروستی قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئێمە ئامانجی سەرەکی و بەردەوام دەبین لە ڕەوتی پەروەردەی قوتابیان لە هەموو وڵات.

زیاتر لە 15 میلیۆن قوتابی ئێرانیی لە 110 هەزار قوتابخانە ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندنیان دەسپێکرد .