دوایین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386059-دوایین_ئاماری_توشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە وتنی ئەوەی کە 3708 نەخۆشی کۆرۆنایی باری تەندروستیان ناجێگیرە ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 تووشبووی نوێی کۆرۆنا ناسراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2020 10:27 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە وتنی ئەوەی کە 3708 نەخۆشی کۆرۆنایی باری تەندروستیان ناجێگیرە ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 تووشبووی نوێی کۆرۆنا ناسراون.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا    384 هەزار و  666 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە 110 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، گوتی :  تا ئێستا   22 هەزار و 154 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 332 هەزار و   131 کەس ڕاگەیاند.

وتیشی: باری تەندروستی 3708 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.