دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386112-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 139 تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2020 12:40 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 139 تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

سیما سادات لاری رایگەیاند لە شەو و رۆژی ڕابردوودا  1992 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوە کە بەم پێیە تا ئێستا  386 هەزار و 658 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە 139 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، گوتی:  تا ئێستا 22  هەزار و 293 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی  333  هەزار و 900 کەس ڕاگەیاند.

وتیشی: باری تەندروستی 3722 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.