وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : تورکیا نابێت سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر پەکەکە وتی : تورکیا نابێت سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە باکووری وڵاتی عێراق، ڕایگەیاند: پرسی کوردستان بۆ ئێران پرسی نیشتمانێکە و ئەوەی ڕوو دەدا ئێمە وەک بابەتێکی کوردی نایبینین.
وتیشی: گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنووری هاوبەشی عێراق، ئێران و تورکیا کەڵکی ناڕەوا وەردەگرن و هەندێکیان بارەگا و کەمپیان لە عێراق دروست کردووە و هێرش دەکەنە سەر سەربازەکان.
خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە هێرش نەکراوەتە سەر گوندەکان و بوردومانی کەمپەکان کراوە، گوتی: ئێران تەنیا وڵاتی ناوچەکەیە کە شاڕێیەکی بە ناوی کوردستان و پارێزگایەکیشی بە ناوی کوردستان هەیە. هەرا کە نائەمنی لە سنوورەکانی دیکە قبووڵ ناکەین سەبارەت بە ئەو شوێنەش جێگای قبووڵ کردن نییە.
جەختیشی کردەوە : یەکپارچەیی خاکی عێراق بۆ ئێمە هێڵی سوور بووە و هەیە و هەندێ نیگەرانییش هەیە کە تورکیا باسی دەکات و ئێمە پێمان وتووە کە نابێ دەستدرێژی بکرێتە سەر سەروەری خاکی عێراق.