دوایین ئاماری کرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386167-دوایین_ئاماری_کرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 117 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2020 12:31 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 117 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

 سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا   2152 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا  388 هەزار و  810 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە 117 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، گوتی:  تا ئێستا  22 هەزار و 410 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی   335 هەزار و572  کەس ڕاگەیاند.

وتیشی: باری تەندروستی 3733 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.