ئه‌یلوول 08, 2020 23:24 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی سوکایەتی کردنی گۆڤارەکەی فەرەنسا بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە لایەن مافناسانی ئێرانییەوە

مافناسانی ئێرانی، کردەوەی سوکایەتی کارانەی گۆڤارەکەخی فەرنسا بە پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(ص)یان ئیدانە کرد.

بڵاوکراوەی فەرەنسیی «شارلی ئەبدۆ» لەم دواییەدا لە ھەنگاوێکی پڕکێشانەدا ھێندێک کاریکتاتێری سوکایەتی کارانەی لە بارەی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە  بڵاوکردەوە.

پێنج ھەزار مافناسی ئێرانی ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا کردارەکەی بڵاوکراوەکەی فەرەنسایان بە شێوازێکی دیکەی لیبراڵ دیموکراسی، مودڕنیتەو تێنەگەییشتووی مودێڕن زانی.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، کرداری پڕ لە شەرمی بڵاوکراوەکەی فەرەنسا نمونەی زەقی بڵاوکردنەوەی ڕق لە دڵی و سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتی و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی ئازادیی ئایین، بیروباوەڕ  و ھەروەھا پێشێل کردنی ئاشکرای بڕگەکانی ١ و ١٨ی جارنامەی مافی مرۆڤ و ھەروەھا پێشێلکردنی بەشی یەکەمی بڕگەی سێھەمی ماددەی ١٩ی پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسییە کە بە پێی ماددەی ٣٢ی یاسای ئازادیی چاپەمەنییەکانی فەرەنساش ھەر بە تاوان ئەژمار دەکرێت.

مافناسانی ئێرانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئازادیی چاپەمەنی و ھزر بە ورووژاندنی بێزاری و توندوتیژی و سوکایەتی کردن بە ئایینەکان وەدی نایەت، جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، بڵاو بوونەوەی ھەرچەشنە کاریکاتێر، ھەواڵ، وێنەو یادداشتێک لە ڕێگای میدیاکانەوە لە جیھاندا دژی ئایینی ئیسلام جێگای ئیدانەیەو دەبێ ھاندەران و ھاریکاران و جێبەجێکەرانی ئەو کردارە لە دادگە شیاوەکاندا دادگایی بکرێن.

 

سەرپەیڤ