ئێران ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەفغانستانی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386243-ئێران_ھێرشە_تیرۆریستییەکەی_ئەفغانستانی_ئیدانە_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کاروانەکەی ھەڵگری « ئەمرۆڵڵا ساڵح» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستانی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2020 11:33 Asia/Tehran
  • ئێران ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەفغانستانی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کاروانەکەی ھەڵگری « ئەمرۆڵڵا ساڵح» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستانی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە سەرنجدانی پرۆسەی دانوستانی نێوماڵی ئەفغانییەکان، دیارە ھێرشی سەر کاروانی ھەڵگری « ئەمرۆڵڵا ساڵح» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، کردارێکە کە لە لایەن نەیارانی دامەزرانی ئاشتی و پاوەجێیی لەم وڵاتەدا ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نێوخۆی ئەفغانستان لە تەقینەوەکەی بەیانیی ئەمڕۆی کابۆل دا لانیکەم دە کەس کوژران و ٢٠ کەسیش بریندار بوونە کە چەند کەسێکیان لە پاسەوانەکانی کاربەدەستە پایەبەرزەکەی ئەفغانستانن.