ئه‌یلوول 09, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکا بە ئامانجە دژی ئێرانییەکانی ناگات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە کرداری ئەمریکا لە بارەی داسەپاندنی بایکۆتی ستەمکارانە دژی گەلی ئێران وتی: ئەمریکییەکان بە دڵنیاییەوە بە ئامانجە دژی ئێرانییەکانیان ناگەن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران دا بە دەربڕینی ئەمەی کە لای وا بوو کە بە گوشاری ئابووری و داسەپاندنی بایکۆت، گەلی ئێران بە چۆک دا دێنێ، وتیشی: ئەمریکییەکان نەک ھەر بە ئامانجی خۆیان نەگەییشتوون، بەڵکو ئابڕووی خۆشیان لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و جیھان و تەنانەت لای نەتەوەکەی خۆشیان برد.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دوژمنان بە پێکھێنانی زنجیرە کەناڵێکی ھەواڵدەریی درۆینە، پڕوپاگەندەیەکی بەربڵاویان دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران وەڕێ خستووە، وتیشی: لەو میدیاو کەناڵانە ڕۆژ نییە بە بیانووی جۆربەجۆرەوە نیگەرانییەک زەق نەکەنەوەو لە بازاڕە جۆربەجۆرەکاندا بشێوی دروست نەکەن ، کە ھەڵبەت ھەموو جارێکیش لە سای لەسەر ھەست بوونی خەڵک ڕیسوا کراون و لەگەڵ وەڵامی پتەوو لێبڕاوانەی گەلی ئێراندا بەرەوڕوو بوونەتەوە.

سەرپەیڤ