ئه‌یلوول 10, 2020 08:01 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایانەی جەماوەری مەشھەد بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆزو پێغەمبەری سەردار(ص)

کۆمەڵێک لە شارومەندانی مەشھەدی ناوەندی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران سوکایەتیی دووبارەی بڵاوکراوەکەی فەرەنسا بە پێغەمبەری سەردار(ص)یان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شارومەندانی مەشھەدی ڕۆژی چوارشەممە لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایانەدا سوکایەتی کردنی بڵاوکراوەی فەرەنسیی «شارلی ئەبدۆ» بە  بە پێغەمبەری سەردار(ص)یان ئیدانە کرد.

بڵاوکراوەی فەرەنسیی «شارلی ئەبدۆ» لەم دواییەدا لە ھەنگاوێکی پڕکێشانەدا ھێندێک کاریکتاتێری سوکایەتی کارانەی لە بارەی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە  بڵاوکردەوە.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێ شەممەش پێنج ھەزار مافناسی ئێرانی  لە بەیاننامەیەک دا کردارەکەی بڵاوکراوەکەی فەرەنسایان ئیدانەکرد.

مافناسانی ئێرانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئازادیی چاپەمەنی و ھزر بە ورووژاندنی بێزاری و توندوتیژی و سوکایەتی کردن بە ئایینەکان وەدی نایەت، جەختیان لەوەش کردەوە کە، بڵاو بوونەوەی ھەرچەشنە کاریکاتێر، ھەواڵ، وێنەو یادداشتێک لە ڕێگای میدیاکانەوە لە جیھاندا دژی ئایینی ئیسلام جێگای ئیدانەیەو دەبێ ھاندەران و ھاریکاران و جێبەجێکەرانی ئەو کردارە لە دادگە شیاوەکاندا دادگایی بکرێن.

سەرپەیڤ