دەست پێ بوونی قۆناغی سەرەکیی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩» لە باشووری ئێران
قۆناغی سەرەکیی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران» بە درو.شمی «ئاسایشتی پاوەجێ لە سای دەستەڵاتی بەرگریکارانە» لە باشووری وڵات دەستی پێ کرد.
قۆناغی سەرەکیی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩» بە بەشداریی یەکەکانیی ھێزی دەریایی، ئاسمانی، بەرگری و ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لە ناوچەیەک دا بە بەرینایی دوو ملوێن کیلومەتری چوار گۆشە لە کەوشەنی ئاوەکانی ڕۆژھەڵاتی گەرووی ھۆرمۆز، گوێئاوەکانی مەکران، دەریای عومان و باکووری ئەقیانووسی ھیند ھەتا جەغزی ١٠ دەرەجەی باکووری لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە دەستی پێ کراو بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
ئەمیری دەریادار«حەبیبوڵڵا سەییاری» فەرماندەری مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران» ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە مەشقەکە لە سێ قۆناغی دەستەڵاتی ھەواڵگری و تاکتیکی و نومایشی دەستەڵات ئەنجام دەگرێت، وتیشی: ئاوگەڕەکانی ڕووپێو، ژێرپێو، فڕندەو بەشێک لە کەرەستەو تفاقی ڕێکخراوەی جەنگاوەریی ئەرتەشی ئێران لە مەشقەکەدا ھەن کە گرینگترینیان بەشدتری پ١ێکرانی ھێزمەندانەی ژێردەریایی خۆماڵیی (فاتح) و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیی (سیمورغ)ە.
دەریادار سەییاری کۆنترۆڵ و دابین کرانی ئاسایشتی ناوچەکەو ڕێئاوە نێونەتەوەییەکان وەک ئامانجەکانی ئەم مەشقە ھاوبەشە ناساند.