ئه‌یلوول 11, 2020 00:08 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزو پێغەمبەری سەردار(ص) لە سەرتاسەری ئێران

جەماوەری ئێران بۆ ئیدانەکردنی کرداری قیزەونی بڵاو کراوەکەی فەرەنسا لەمەڕ بڵاوکردنەوەی ھەمدیسانی وێنەی سوکایەتیکارنە بە پێغەمبەری سەردار(ص) و کردەوەی دزێوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویید دەستیان دایە خۆپیشاندان.

جەماوەری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە سەرتاسەری وڵات، ئەوپەڕی ڕق و بێزاریی ناخەکیی خۆیانیان بەرامبەر بە سوکایەتیی پڕکێشانە لە ھەمبەر قورئانی پیرۆزو کەسایەتیی  پێغەمبەری سەردار(ص) لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەربڕی و بێ دەنگە لێکردنی سەرشۆڕانەی سیاسەتڤانانی فەرەنسی بە بیانووی ئازادیی ڕادەربڕینیان لە ئاستی ئەم کردارە ق یزونە شەرمەزار کرد.

بەشدارانی ئەم ڕێپێوانە سەرتاسەرییە ھەروەھا لە بڕیارنامەیەکی ھاوبەش دا ھەرچەشنە کردەوەیەک لە ئاراستەی ئیسلام ترسێن کردن و جوڵانەوەی دوژمنانە دژی پیرۆزایەتییەکانی ملیاران مرۆڤی بیرئازادیان بە سەرچاوەگرتوو لەسیاسەتی دوژمنانەو پیلانەکانی ئەمریکاو ڕژێمی ساختەو منداڵکوژی زایونی زانی.

ھەروەھا خۆپیشاندەران وێڕای ئیدانەکردنی تاوانی لێنەبووراوی سەرکردە چارەڕەشەکانی مبرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی سەرشۆڕانەیان لەگەڵ ڕژێمی ساختەوداگیرکەری زایونی، سەبارەت بە دووپات بوونەوەی ئەم تاوان و خەیانەتە لەبیرنەکراوە لە لایەن سەرکردە کەم ئاوەزەکانی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە، وشدارییان دا.

جەماوەری ئێران داوایان لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و تەواوی بیرئازادان و موسڵمانانی جیھانیش کرد کە بە لەبەر گرتنی ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە لە بەرامبەر سوکایەتی کردنی بێ شەرمانە بەرامبەرر بە کەلامی وەحی و پێغەمبەری ئیسلام بە ئیدانەکردنێکی ڕووکەشانە بەسەندە نەکەن.

سەرپەیڤ