ئه‌یلوول 11, 2020 11:55 Asia/Tehran
  • ھاوێژرانی موشەکی ڕووبەر بۆ  ڕووبەر «نەسر» لە مەشقی «زوڵفەقاڕی ٩٩»ی ئەرتەشی ئێران

یەکەکانی ئاوگەڕی ھێزی دەربایی ئەرتەشی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە موشەکی کوروزی «نەسر» ئامانجەکانی سەر دەریایان لەنێو برد.

ئەمیری دەریادار«شەھرام ئێرانی» وتەبێژی مەشقی «زئلفەقاڕی ٩٩»ی ئەرتەش ڕۆژی ھەینی وتی: لە درێژەی بەرپاکرانی قۆناغی سەرەکیی مەشقی زوڵفەقاڕی ٩٩ی ئەرتەشی ئێران یەکەکانی ئاوگەڕی ھێزی دەریایی ئەرتەش بە ھاویشتنی موشەک ئامانجە ڕووبەرەکانی خۆیانیان لە دەریادا پێکا.

دەریادار«شەھرام ئێرانی» وتیشی: لەم قۆناغەی مەشقی پاپۆڕی موشەک ھاوێژی « نەجم» بە ھاویشتنی موشەکی کوروزی «نەسر» ئامانجە ڕووبەرە دیاری کراوەکەی بە سەرکەوتوویی لە دەریادا پێکا.

قۆناغی سەرەکیی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩» بە بەشداریی یەکەکانیی ھێزی دەریایی، ئاسمانی، بەرگری و ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لە ناوچەیەک دا بە بەرینایی دوو ملوێن کیلومەتری چوار گۆشە لە کەوشەنی ئاوەکانی ڕۆژھەڵاتی گەرووی ھۆرمۆز، گوێئاوەکانی مەکران، دەریای عومان و باکووری ئەقیانووسی ھیند ھەتا جەغزی ١٠ دەرەجەی باکووری لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دەستی پێ کراو بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت. 

سەرپەیڤ