ئه‌یلوول 12, 2020 16:37 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی فڕیان بە مرۆڤایەتیەوە نیە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بە بایکۆتگەلی زاڵمانەی ئەمریکا دژی ئێران لە ڕۆژانی کۆرۆنادا وتی : دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی فڕیان بە مرۆڤایەتیەوە نیە .

 

حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کورۆنا  بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە  ،لە پرسی کۆورۆنا دا  جیهان  واقعی خۆی بە هەمووان نیشاندا  وتیشی : لە دۆخی قەیرانیی  کۆرۆنادا  نەک هەر بایکۆتی دەوا و دەرمانیان  هەڵنەوەشاندەوە بەڵکوو لە گەڵ داوای  ئێرانیش بۆ وەرگرتنی  پێنج ملیار دۆلار قەرز بە مەبەستی دابین  کردنی دەرمان و ڤاکسەنیش  ڕازی نەبوون و ئەمریکا   ڕێگای ئەو کارەی نەدا .

ڕوحانی وێڕای  ئاماژە بە ڕاپۆڕتی یەکێک لە دامەزراوەکانی ئەمریکی   سەبارەت بەوەی کە ئێرانی  بایکوتکراو هەموو کاروباری خۆی بە پێی ڕەوتەکە  ئەنجام ئەدات  وتیشی : بە پێی  ڕاپۆڕتی ئەو  دامەزراوەیە  ئەمریکیەکان  چاوەڕوان بوون  بە هۆی   گۆشارگەلێک کە بە کاریان هێنا لە ڕوژانی کۆرۆنادا خەڵک بە هۆی  کێشەکانی بە دی هاتوو بڕۆنە سەر شەقامەکان بەڵام  ئەو چاوەڕوانیە  بە دی نەهات .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  بە وتنی ئەوەی کە لە دەسپێکی قەیرانی کۆرۆنادا خەڵک لە وڵاتانی ئوروپایی  و ئەمریکایی  شاڵاویان بردە ناو  فرۆشگەکان و لە فڕگەکاندا  ماسکیان  لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێک دەڕفاند  وتی : لە ئێراندا هیچ جۆرە  هەڵاواردنێک لە نێوان هۆز و ئایینزاکان و تەنانەت  لە نێوان  ئێرانی و غەیرە ئێرانیدا لە پرسی دەرمانی  نەخوشنی کۆرۆنادا بوونی نیە .

سەرپەیڤ