لە ناو بردنی بنکەی گرووپەکانی دژە شۆڕش لە کوردستانی ئێراق
جێگری ئۆپڕاسیۆنی بنکەی حەمزە سەیدولشوهەدا وتی :خەباتکارانی بنکەی حەمزە لە وڵام بە ئاژاوەگێڕیەکان ، بنکەی گرووپەکانی دژە شۆڕشیان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج .
سەردار خەلیل زادە سەبارەت بە وردەکاریەکانی ئەو ئوپراسیونە وتی د : ساڵی ڕابردوو بەکرێگیراوانی ئیستکبار لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە ، ئاژاوە گێڕی و ئاڵۆزی نانەوەیان لە بەرنامەی کاری خۆیان دانا .
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هێزمەندیی هێزە چەکدارەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ گرووپە تڕوڕیستیەکانی دژە ئینقلاب بووە هۆی ئەوەی تا گرووپە تڕوڕیستەکان نەتوانن بە شێوەی سەربازیی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاو هەڵبگرن .
ئەو وتیشی : ئیستکباری جیهانی بە ناردنی ئەندامانی سەر بە خۆی بۆ ناوخۆی وڵات پیلانی نەگریسی تڕوڕی کەسانی شۆڕشگێڕی لە بەر دەستدایە . جێگری ئۆپڕاسیونی بنکەی حەمزە سەید ولشوهەدا وتیشی : ئوپڕاسیونی ئەم دواییەی سپا لە وڵام بە ئاژاوەگڕیەکانی دژە ئینقلابی بۆ ئەنجام دانی تڕوڕێک لە پارێزگای کوردستان بوو .