پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا لە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ
ئهیلوول 13, 2020 16:38 Asia/Tehran
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند: پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا قۆناغە سەرەتاییەکانی تەواو کردووە و چووتە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل کوهپایەزادە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لێکۆڵەرانی ئەو زانکۆیە خەریکی هەوڵ دان بۆ بەهەمهێنانی ئەو پێکوتەن، گوتی: هیوادارین ئەو چالاکیانە ئەنجامی باشیان هەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە وەی کە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا قۆناغی جیاوازی هەیە، گوتی: قۆناغی سەرەتایی تاقی کردنەوەی پێکوتەی ئەو نەخۆشییە سەرکەوتووانە تەواو بووە و هیودارین لە مانگەکانی داهاتوودا تاقی کردنەوەی پێکوتەکە لە سەر مرۆڤیش سەرکەوتووانە کۆتایی بێت، تا ئەو دەستکەوتە گرینگە بکەوێتە بەر دەستی سیستەمی تەندروستیی وڵاتەوە.