پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا لە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386408-پێکوتەی_ئێرانیی_کۆرۆنا_لە_قۆناغی_تاقیکردنەوە_لەسەر_مرۆڤ
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند: پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا قۆناغە سەرەتاییەکانی تەواو کردووە و چووتە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 12:08 Asia/Tehran
  • پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا لە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند: پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا قۆناغە سەرەتاییەکانی تەواو کردووە و چووتە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل کوهپایەزادە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لێکۆڵەرانی ئەو زانکۆیە خەریکی هەوڵ دان بۆ بەهەمهێنانی ئەو پێکوتەن، گوتی: هیوادارین ئەو چالاکیانە ئەنجامی باشیان هەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە وەی کە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا قۆناغی جیاوازی هەیە، گوتی: قۆناغی سەرەتایی تاقی کردنەوەی پێکوتەی ئەو نەخۆشییە سەرکەوتووانە تەواو بووە و هیودارین لە مانگەکانی داهاتوودا تاقی کردنەوەی پێکوتەکە لە سەر مرۆڤیش سەرکەوتووانە کۆتایی بێت، تا ئەو دەستکەوتە گرینگە بکەوێتە بەر دەستی سیستەمی تەندروستیی وڵاتەوە.