۳۴۶ هەزار و ۲۴۲نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران چاک بوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386410-۳۴۶_هەزار_و_۲۴۲نەخۆشی_کۆرۆنایی_لە_ئێران_چاک_بوونەوە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی ۱۲۸کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 12:44 Asia/Tehran
  • ۳۴۶ هەزار و  ۲۴۲نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران چاک بوونەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی ۱۲۸کەس لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۱۲۸  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  23 هەزار و ۱۵۷  کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۲۰۸۹ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا۴۰۲  هەزار و ۲۹ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  ۳۴۶ هەزار و  ۲۴۲نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.