ئه‌یلوول 15, 2020 22:10 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕێکخراوەی شیلات و ئاوژیمەنیی ئێران: لە بەرھەمھێنانی ماسیی قزل ئالا پلەی یەکەمی جیھانمان ھەیە

سەرۆکی ڕێکخراوەی شیلات و ئاوژیمەنیی ئێران ڕایگەیاند: ئێران لە بەرھەمھێنانی ماسیی قزل ئالا پلەی یەکەمی جیھان و لە بەرھەمھێنانی ماسیی کەپوور پلەی پێنجەم و لە بەرھەمھێنانی خاویاردا پلەی دووھەم و لە بەرھەمھێنانی گوشتی ماسیی خاویاردا پلەی سێھەمی دنیای ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نەبی ئەڵڵا خون میرزایی» سەرۆکی ڕێکخراوەی شیلات و ئاوژیمەنیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمی واژۆکردنی تەبایی نامەی ھاوکاری لەگەڵ ئەنیستیتۆی خۆراک و پیشەسازیی خواردەمەنیی ئێران وتیشی: بەرھەمھێنانی جۆری ماسی و ئاوژی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە ھەڵکشانێکی بەرچاوی ھەبووە، بە جۆرێک کە لە ئێستادا ئێران لە ڕووی بەرھەمھێنانی مەیگۆ نزیکەی پلەی دەھەمی دنیا، لە ڕاوکردن لە ئەقبانووسی ھیند پلەی دووھەمی دنیاو پلەی یەکەمی وڵاتانی ناوچەکەی ھەیە.

بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوەی شیلات و ئاوژیمەنیی ئێران، ساڵی ڕابردوو ڕادەی بەرھەمھێنانی ئاوژی لە ئێران لە ملوێنێک و ٢٨٠ ھەزار تەن واوەتر ڕۆییشت کە نزیکەی ٥٢٥ ھەزار تەنی ماسیی بەخێوکراوەو ئەم ڕادەیەی بەرھەمھێنانیش لە ئەمساڵ دا دەگاتە ملوێنێک و ٣٧٠ ھەزار تەن و لە ساڵی ١٤٠٠یش لە سنووری ملوێنێک و ٥٠٠ ھەزار تەن دەپەڕێتەوە.

سەرپەیڤ