بازاڕچە سنوورییەکانی کوردستان و کرماشان لە بەرژەوەندیی کۆڵبەران ڕێکدەخرێن
بە پێی پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیر، ئاییننامەی ڕێکخستنی بازاڕچە سنوورییەکان لە سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نادر سادقی جێگر بۆ هەماهەنگیی کاروباری ئابووری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای وڵات و بە ڕاگەیاندنی گومرگ، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی رێکارنامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری لە سێ پارێزگای سنووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان جێبەجێ دەکرێت .
سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لێژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بە بەڕێوە چوونی تەواوی ئەو ئاییننامە بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگاکان چارەسەر ببێت.