چاکبوونەوەی 357 هەزار و 632 نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران تا ئەمڕۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386665-چاکبوونەوەی_357_هەزار_و_632_نەخۆشی_کۆرۆنایی_لە_ئێران_تا_ئەمڕۆ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 166 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 24 هەزار و 118 حاڵەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2020 10:32 Asia/Tehran
  • چاکبوونەوەی 357 هەزار و 632 نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران تا ئەمڕۆ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 166 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 24 هەزار و 118 حاڵەت.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 29ی خەرمانانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 845  حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 419 هەزار و 43 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 166 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 24 هەزار و 118 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 357 هەزار و 632 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە.