ئه‌یلوول 22, 2020 18:24 Asia/Tehran
  • حاتەمی: ئامانج لە تیرۆری شەھید سولەیمانی پێشگرتن بە سوک کرانی زیاتری ئەمریکا لە ناوچەکە بوو

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە ئێران، ئامانجی دوژمن لە تیرۆر کردنی «سەردار قاسم سولەیمانی»ی، پێشگرتن بە سوک کرانی زیاتری ئەمریکا بە بەرچاوی گوێ لە مستە ناوچەییەکانی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیریسەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمێکدا کە بە شێوەی ڤسیدیۆیی بەڕێوە چوو، بە دەربڕینی ئەمەی کە یادی سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی»، بەردەوام لە دڵی ئازادیخوازانی جیھاتندا دەمێنێتەوە، وتیشی: مافی پێ و شوێنگرتنی بکوژانی شەھید قاسم سولەیمانی پارێزراوەو ئەم دڵەڕاوکەیە بۆ ھەمیشە بەرۆکی تاوانکاران بەرنادات.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەرەڤانیی پیرۆزی گەلی ئێران بە پێچەوانەی شەڕەکانی دیکەی ئێران لە سەزدەمانی ڕابردوو، سەربەرزی و شانازیی بۆ وڵات بە دیاری ھێنا، وتیشی: ڕەوشتی ئەمڕۆی ئێرانی ئیسلامی لە بواری جۆربەجۆری زانستی، سیاسی و بەتایبەت لە بواری بەرەڤانی بە جۆرێکە کە سەرباری ھەڕەشەوگوڕەشەی ستەمکارانی سیستێمی زاڵیەتیی خواز، ئێرانی ئیسلامی دەتوانێ ھەر ھەڕەشەیەک ھەر لە شوێنی سەرھەڵدانیەوە تەنانەت ئەگەر بە دەر لە سنوورەکانی خۆشی بێت ناس کات و دەستبەجێ دایمرکێنێتەوە.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران پێسی داگرت کە، بەرخۆدان ھەتا دەرپەڕاندنی دوژمن لە ڕۆژئاوای ئاسیاو ڕاماڵینی ناوچەکە لە بوونی چەپەڵی شەیتانی گەورە بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ