ئه‌یلوول 26, 2020 15:43 Asia/Tehran
  • فواد حسێن چاوی کەوت بە محەمەد جەواد زەریف

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران لە گەڵ محەمەد جەاد زەریف وەزیری درەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .

 

فواد حسێن  وەزیری دەرەوەی عێراق کە بە مەبەستی  وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی  ئێران ئەمڕۆ شەمە  سەردانی تارانی کرد  بە ئامادە بوون  لە  بینای وەزاڕتی دەرەوە  لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف هاوشانی ئێرانی خۆی  دیدار و وتووێژی کرد .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرلەوە لە سەفەری   ئەمڕۆی فواد حسین وەزیری دەرەوەی ئێراق بۆ کوماری  ئیسلامی ئێران  و دیدار لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  هەواڵی دا و وتی : وەزیری دەرەوەی عێراق لەو سەفەرەدا لە گەڵ کاربەدەستانی دیکەی ئێران دیداری  دەبێت .

وەزیری دەرەوەی  ئێراق بەرلەوە  لە وتووێژێکدا سەبارەت بە پەیوەندی لە گەڵ ئێران ڕایگەیاند بوو کە وڵاتەکەی بە پێی هاوسەنگی لە پەیوەندی دا  دەجووڵێتەوە و بەغدا  لە سای بوونی  بەرژوەندی جوگرافیایی و ئابووری  لە گەڵ وڵاتانی  دراوسێ  بۆ وێنە ئێران بەرژەوەندی  ئاسایشی  و سیاسی لە گەڵ  ئەمریکادا هەیە بۆیە دەبێ  هەوڵ بدات  کە ناکۆکی نێوان تاران وواشنگتون  لەسەر ئاستی ناوخۆیی کاریگەری نەبێت.

فواد حسێن  وتیشی :هەوڵ ئەدەین  تا سیاسەتی  دەەرەوەیی بە پێی  شەفاف بوون لە گەڵ وڵاتی دراوسێمان  ئێران و هاوپەیمانی ئەمریکایی  خۆمان هەبێت.

سەرپەیڤ