لێکدانەوەی گۆڕنکاریە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە بارەی بابەتە جیاجیاکانی ھاوپێوەند بە پێوەندیی دوو وڵات ، پرسەکانی ناوچەکە و ھەروەھا گۆڕانکاریە نێودەوڵەتیەکان وتووێژیان کرد .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوێ ئێران روژی شەممە لە دیداری فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە راگەیاندنی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرۆسەی سیاسیی و سەروەریی عێراق ، ئاسایشی ئەم وڵاتەی بۆ ئێران بە گرنگ زانی .
زەریف بە ئاماژە بە پەلامارەکانی سەر شوێنە دیپلۆماتیکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وپێویستیی دەستەبەرکرانی سەروەریی و ئاسایشی دیپلۆماتە ئێرانیەکان لە عێراق ، ھەر چەشنە پەلامارێک بۆسەر شوێنە دیپلۆماتییەکانی شەرمەزار کرد و بە قەبوڵنەکراوی زانی و لەسەر وەستانی ئەم کارانە جەختی کردەوە .
وەزیری دەرەوەی ێئران ھەروەھا بە ئاماژە بە ھەنگاوی تیرۆریستیی رژێمی ئەمریکا لە تیرۆری سەرداری سپەھبود شەھید قاسم سلێمانی لە خاکی عێراق دا ، خوازیاری نواندنی بەرپرسایەتی بەغدا لەمبارەوە بوو .
وەزیری دەەوەی عێراقیش پێوەندی نێوان بەغدا و تارانی بە ستراتژیک زانی و گوتی : پێوەندیی ئێران و عێراق مێژووی کۆن و جوگرافیای ھاوبەشی ھەیە و بە بواری ئابووری و بەرژەوەندی سیاسی نابڕێتەوە .
فواد حسێن گوتیشی : عێراق رێگانادات ھەڕەشەیەک لە خاکی ئەم وڵاتەوە بۆسەر دراوسێکان ھەبێت .