شەمخانی لە دیدار لە گەڵ فواد حسێن:حکومەتی عێراق دەبێ بەدواداچوون بۆ تێرۆری سەردار سولەیمانی بکات
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی عێراق پێوشوێنگیری جیدی بۆ تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە ، لە گەڵ دەریاوان عەلی شەمخانی دیداری کرد.
شەمخانی لەم دیدارە دا بە ئاماژە بە پتانسێلی پاوەجێ کردنی وڵاتانی ناوچەکە لە ژێر سێبەری گفتوگۆ و هاوکاری ناوچەیی و بێ دەستێوەردانی هێزە بیانییەکان، جەختی کردە سەر زەروورەتی هاوکاریی وڵاتان.
ئەو بە ئاماژە بە پیلانی ڕژێمی زایۆنی کە لە ڕێگای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ هەندێ وڵاتی ناوچەکە و بە گوشاری ئەمریکا خراوەتە گەڕ، گوتی: ئەم ڕەوتە کە خەیانەتی گەورە و پێشێل کردنی ئاشکرای مافی گەلی فەلەستین دێتە ئەژمار، جگە لە بڵاو کردنەوەی نا ئەمنی و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە ، بوونی وڵاتانی سازشکاریشی بەرەو ڕووی مەترسی کردۆتەوە.
شەمخانی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس بە تیرۆریزمی دەوڵەتی زانی و جەختی کرد کە کەمترین سزای هۆکارانی ئەم جەنایەتە گەورە دەرکردنی بەپەلەی ئەوانە لە ناوچەکە.