ئه‌یلوول 30, 2020 12:15 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە بۆنەی ژیان ئاوایی میری کوێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا ژیان ئاوایی «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێتی لە دەوڵەت و نەتەوەی ئەو وڵاتە سەرەخۆشیی کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بۆ شێخ «نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری تازەی کوێت پێی داگرت: شێخ «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» ڕۆڵێکی گرینگی لە چەسپاندنی ھاوسەنگیی ناوچەیی دا ھەبوو.

ڕۆحانی بۆ  شێخ «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» داوای ڕەحمەت و بەزەیی ئیلاھی و بۆ بەجێ ماوانیش تاقەت و پشوودرێژیی بەئاوات خواست.

شێخ «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت ڕۆژی ڕابردوو لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

دەوڵەتی کوێت دوابەدوای لەدنیادەرچوونی شێخ «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند، «نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» وەک جێگرەوەی دیاری کراوە.

سەرپەیڤ