ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی قەرەباغەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387299-ڕاوێژی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_ڕووسیا_لەبارەی_دوایین_گۆڕانکارییەکانی_قەرەباغەوە
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا لە بارەی ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەوە وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 18:18 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی قەرەباغەوە

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا لە بارەی ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەوە وتووێژیان کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئێوارەی ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەبارەی دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەی «قەرەباغ»ەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە بارەی ناوچەی «قەرەباغ»ەوە پێکەوە ناکۆکن، کێشەی ئەم دوو وڵاتە لە سەر «قەرەباغ» لە ساڵی ١٩٨٨ەوە دەستی پێ کرا.

خولی تازەی ئەم تێکھەڵچوونانە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ئێستا کۆمەڵێک لە چەکدارانی ھەردووک لا کوژراون و یان بریندار بوونە.