تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 14:25 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: کێشەی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بە کێشەی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە سەر قەرەباغ وتی: ئەم کێشەیە ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە.

«عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کەیھان چاپی تاران، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کێشەی نێوان  ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان دەبێ لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت، وتیشی: ئێران نەیاری ھەر ھەنگاوێکی سەربازییە  لە لایەن ھەرکەسێکیشەوە بێت، چونکو دۆڕاوی شەڕی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان تەنیا خەڵکن و بەس.

ویلایەتی پێشی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھیچ جۆرە یارمەتی دانێک بۆ نێوندەگری و دامەزرانی ئاشتی لە نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان کەمتەرخەمی نانوێنێ.

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ئەمەی کە ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان بگەڕێنەوە بۆ سنوورە نێونەتەوەییەکان وتیشی: سەروەریی وڵات لەو بنەمایانەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەو ئێرانیش وەک ئەندامێکی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێداگرە لە سەر ڕەچاو کرانی ئەم بنەمایە.

 

سەرپەیڤ