تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 11:01 Asia/Tehran
  • ھیممەتی: بایکۆت کردنی دامەزراوە دراڤییەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، ئامانجەکەی پڕوپاگەندەیە

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند: تەشەنە پێ دانی بایکۆتەکانی ئەم دواییە بەرەو پاشماوەی بانکەکانی ئێران بەرلەوەی کە کاریگەریی ئابووری دابنێت، بۆ ئامانجی پڕوپاگەندەو سیاسیی نێوخۆی ئەمریکا ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی ھەینیی ئیرنا، «عەبدولناسر ھیممەتی» وتیشی: بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی ١٨ دامەزراوەی دراڤیی ئێران بەرلەوەی کە کاریگەریی ئابووری دابنێت، بۆ ئامانجی پڕوپاگەندەو سیاسیی نێوخۆی ئەمریکا ئەنجامی گرتووەو ئەربڕی درۆودەلەسەو چەواشەکارانە بوونی بانگەشەی مافی مرۆڤ و مرۆڤدۆستیی سەرکردەکانی ئەو وڵاتەیەو بەدڵنیاییەوە ئاوا ھەنگاوگەلێک لە بیرگەی گەلی ئێراندا دەمێنێتەوە.

«ھیممەتی» وتیشی: بانکی ناوەندیی ئێران لە تەنیشتی کەرتی تایبەتی دا، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ دابین کردنی داوودەرمان و کەل و پەلی بنەڕەتی و پێویستی خەڵک لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە بەکار دێنێ و ماوەی ئەوە نادات کە لەم بوارەدا گوشارێکی زیاتر بخرێتە سەر خەڵک.

ئەمریکا دوای کشانەوە نایاسایی و یەک لایەنەکەی لە ڕێککەوتنی بەرجام ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ گوشارخستنەسەر گەلی ئێران بەکار ھێناوە.

سەرپەیڤ