تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 20:29 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی پرۆژەیاسای پێشنیار کراوی دژی ئیسلامیی فەرەنسا لە لایەن ناوەندی حەوزەکانی عیلمییەی ئێران

ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی حەوزەکانی عیلمییەی ئێران پرۆژەیاسا پێشنیارکراوەکەی دەوڵەتی فەرەنسای بۆ بەرتەسک کردنەوەی چالاکیی ئیسلامی لەو وڵاتەدا بە توندی ئیدانە کرد.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دواییەدا لە درێژەی سیاسەتە دژی ئیسلامییەکانی لەو وڵاتەدا پەردەی لە سەر پرۆژەیاسایەکی دژی ئیسلامی ھەڵدایەوە و بانگەشەی کرد کە ئامانجەکەی خەباتی دژی توندئاژۆیی و دووبەرەکییە.

ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی حەوزەکانی عیلمییەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو پرۆژەیاسا دژی ئیسلامییەی دەوڵەتی فەرنسا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەو پرۆژە یاسایە سوکایەتییەکی ئاشکرایە بە دین و بناغە ئایینییەکان و ئیسلام وەک برەو پێدەری توندئاژۆیی ناسێندراوە.

ئەم بەیاننامەیە بە دەربڕینی ئەمەی کە فەرەنسا گەورەترین کۆمەڵگای موسڵمانان لە ئەورووپای لێیە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بە دڵنیاییەوە شوێنھاتی سیاسەتە دژی ئیسلامییەکانی دەوڵەتی فەرەنسا، ڕەگەزپەرستی، ڕق پژاندن بەرامبەر بە نافەرەنسییەکان و ئیسلام ترسێن کردنی ڕوولەپەرە لەم وڵاتەدا دەبێت.

سەرپەیڤ