تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 14:46 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری بۆ کۆچی دوایی ڕەسوڵی سەردار(ص) و شەھید بوونی ئیمامی حەسەن(ع) بە ئامادە بوونی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی

ڕێ و ڕەسمی تازیەداری بۆ کۆچی دوایی ڕەسوڵی سەردار حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) و شەھید بوونی ئیمامی حەسەن(ع) ئەمڕۆ ھەینی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بە ئامادە بوونی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا کە لە بەر ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە بێ ئامادە بوونی حەشیمەت بەڕێوە چوو، حوججەتولئیسلام «حامید کاشانی» لە لێدوانێکدا بە دەربڕینی چەند نمونەیەکی ڕێبازو سیرەی نەبەوی و عەلەوی ، سەرنجدانی نوسرەت و سەرکەوتنی ئیلاھیی لە ھەڵسەنگاندنەکان و ماندویی نەناسین لە خەبات لە پێناوی خودای بە دوو بەشی ھەرەگرینگی ژیرایەتی و عەقڵانییەت زانی و وتی: لە بەرامبەر دوژمن دا بە دڵنیاییەوە دەبێ بە ھەموو ھەست و نەستەوە بەرنگاری بکرێت، بەڵام مێژووی ئیسلام ئەوەی دەرخستووە کە لە ھەر شوێنێکدا کە موسڵمانان بەس پشتیان بە کەرەستەی ماددی بەست بێت و بووبێتە ھۆی بوغرا بوونیان، تووشی ھیوابڕاوی و سەرنەکەوتن ھاتوون.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا ھەروەھا مەدیحەبێژانی ماڵباتی پێغەمبەر(دخ) بێت دەستیان کرد بە لاواندنەوەو نەوحەخوێندن.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٨ی سەفەری ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام حەزرەتی موحەمەدی موستەفا (ص) و شەھید بوونی حەزرەتی ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع) دووھەمین ئیمامی شێعەکانی جیھانە.

سەرپەیڤ