تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 08:31 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ساڵهاتی شەهیدبوونی حەزرەتی ئیمام رەزا(ع)

ئەمڕۆ شەممە 29 ی سەفەری 1442ی کۆچی مانگی ڕێککەوتی 17ی ئۆکتۆبەری 2020 ، ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهانە.

 

ئیمام عەلی بن مووسا ئەلڕەزا(ع) هەر وەک پیغەمبەری ئیسلام حەزره تی محەممەد (د.خ) ، نیشانە و هێمای ئەخلاقی شەریف و داب ونەریتی عەبدایەتی بوو .

حەزرەتی ئیمام رەزا (ع) لە سالی ١٤٨ی کۆچی مانگی لە شاری مەدینە لە دایک بووە ولە دوایین ڕۆژی مانگی سەفەری ساڵی ٢٠٣ی کۆچی مانگی شەهید کرا.

ئیمام ڕەزا (ع) لە بیست ساڵ لە تەمەنی پڕخێرو بەرەکەتی ٥٥ ساڵانی خۆی، ڕێبەریی و ئیمامەتی ئۆمەتی ئیسلامی لە ئەستۆ دابوو. لەو سەردەمەدا کە سەردەمی پشکووتنی عیلم و زانست بوو، بەڕینۆمایی و بۆچووونە زانستییەکانی دەبووە هۆی سەرسووڕمانی زانایانی هەموو دین وئایینە جۆر بە جۆرەکان و هەموان دانیان دەنا بە پلە وپایەی بەرزی زانستیی ئیمام ڕەزا (ع).

دەورانی ژیان وئیمامەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) دەورانی پەرە سەندنی هۆگری خەڵک بە ئالۆبەیتی عیسمەت وتەهارەت( ع ) وپەرەی پێگە و بنکەجەماوەریەکانی بنەماڵەی ئاڵو بەیتە.

لەگەڵ فرەبوون وپەرە سەندنی  هۆگری خەڵک بە ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان  ، مەئمون خەلیفەی عەباسی بە پیلان نانەوە ، ژەهری دەر خواردی ئیمام ڕەزا (ع) دا وشەهیدی کرد.

کەناڵی سەحەری کوردی،  یاد و بیرەوەریی ئەم ئیمامە مەزنە بەرز رادەگرێت .

سەرپەیڤ