تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 21:30 Asia/Tehran
  • زەریف : دانوستان لە بارەی رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بە ھاریکاری و تەعامول بە ئەنجام دەگات

جێگری وەزەری دەرەوەی ئۆکراین ھاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی خولی دوھەمی دانوستانی نێوان ئێران و ئۆکراین لە بارەی رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە تاران چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی ئێران .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە لە چاوپێکەوتنی یێڤگێنی یەنین جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە تاران وێڕای بە ئەرێنی ناوبردنی خولی یەکەمی دانوستانەکان لە بارەی ئەم رووداوە ئاسمانیە ھیوای خواست ، بە ھاریکاری و تەعامولی دوو لایەن ، ئەم وتووێژانە ھەرچی خێراتر بە ئەنجامی گونجاو بگات . 

لەم دیدارەدا رەوتی دانوستانەکانی تایبەت بە رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە وتووێژی لەسەر کرا . 

دانوستانی پسپۆڕیی نێوان ئێران و ئوکراین لە بارەی رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە دوو رۆژ درێژەی دەبێ . 

فڕۆکەیەکی موسافرهەڵگری هێڵی ئاسمانیی ئوکراین سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی (هەشتی ژانڤییە ی 2020)، لەنزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی(ڕە) ی تاران کەوتەخوارەوەو هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.

سەرپەیڤ