بەھاروەند: ئێران قەت بە نیازی شاردنەوەی وردیاتی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388094-بەھاروەند_ئێران_قەت_بە_نیازی_شاردنەوەی_وردیاتی_ڕووداوی_داکەوتنی_فڕۆکەکەی_ئۆکرانیا_نییە
یاریدەری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بواری مافەوانی و کاروباری نێونەەتەوەیی، وتی: تاران قەت بە نیازی شاردنەوەی وردیاتی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا و پێشێلکردنی مافی بنەماڵەی قوربانییەکان نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 18:32 Asia/Tehran
  • بەھاروەند: ئێران قەت بە نیازی شاردنەوەی وردیاتی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا نییە

یاریدەری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بواری مافەوانی و کاروباری نێونەەتەوەیی، وتی: تاران قەت بە نیازی شاردنەوەی وردیاتی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا و پێشێلکردنی مافی بنەماڵەی قوربانییەکان نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «موحسین بەھاروەند» یاریدەری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بواری مافەوانی و کاروباری نێونەەتەوەیی ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی خولی دووھەمی دانوستانی ھاوپەیوەند بە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا بە ئامادە بوون لە نێو کۆڕی بنەماڵەی قوربانیانی گەشتە ئاسمانییەکەی «PS752»ی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا ، وتیشی: دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە ھاواھەنگی و ھاوکاری لەگەڵ تەواوی دامەزراوە ھاوپەیوەندەکان تەواوی بارستایی و ھەوڵی خۆی لە ئاراستەی پێ و شوێن گرتن و بەدواداچوون بۆ مافی قوربانییەکانی ئەو کارەساتە بەکار دێنێ.

بەھاروەند وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و دڵدانەوەیان، بەڵێنی دانێ کە پێکھاتنی دانیشتنێک لەنێوان بنەماڵەی قوربانیان و بەرپرسانی دادەڤانیی ئێران بۆ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەو کەس و کاری قوربانیان لە ڕەوتی دادەڤانیی دۆسیەی ڕووداوەکەو وەڵامدانەوەی پرسیارو گومانەکانیان لە بارەی ئەو کارەساتە پێ و شوێن دەگرێت.