ئەندامانی پەرلەمانی ئێران لە دژی سەرۆکی فەڕەنسە بەیاننامەیان دەرکرد
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لێدوانەکانی سەرۆکی فەڕەنسە لە بێڕێزی کردن بە پەیامبەری ئیسلام (دخ) یان ئیدانە کرد .
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە دوژمنیی سەرانی کوفر لە گەڵ پەیامی روناکیدەری ئیسلام رایانگەیاند ، جیهانیان لە رۆژانی رابردوودا شایەتی ئەوە بوون کە حکومەتی فەڕەنسە چۆن بە داکۆکی کردن لە کردەوەی دژە مرۆیی یەکێک لە گۆڤارەکانی ئەم وڵاتە لە بێڕێزی کردنی قێزەوەنانە بە کەسایەتی پیرۆزی پەیامبەری ئیسلام (دخ) ماک و نێوەرۆکی ئەهریمەنیی خۆی دەرخست .
ئەم بەیاننامەیە دەڵێ ، ئەم پڕکێشیە بەشێکە لە نەخشەیەکی گەورە لە پێناو سست کردنی ڕەوتی روو لە خێرایی ئیسلامخوازیی لە فەڕەنسە کە ئەم حکومەتەی ترساندووە تا دەست بداتە ئەم تاوانکاریە .
گۆڤاری فەڕەنسی شاڕڵی ئەبدۆ لە رۆژانی رابردوودا بۆ جارێکی دیکە دەستی دایە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری بێڕێزی کەرانە بە پەیامبەری ئیسلام (دخ) و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسەش لە لێدوانێکێ بە دور لە دابی دیپلۆماتیک راگەیاند ، فەڕەنسە هەروا درێژە ئەدا بە بڵاوکردنەوەی کارێکاتێرێ بێڕێزی کەرانە لە دژی پەیامبەری ئیسلام (دخ) .