تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 07:48 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: فەرەنسا ھەنگاوی تیرۆریستی بە ئایینی ژیرایەتی و بەزەییەوە دەبەستێتەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران وتی: دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا لەوانە دەوڵەتی فەرەنسا کە تاقمگەلێکی تەکفیری و تیرۆریستیی وەک داعشیان پێکھێناوە، بەنیازن کرداری دڕندانەو تیرۆریستی بە ئایینی بەزەیی، حیکمەت و ژیرایەتی واتە ئیسلامی ئازیزەوە ببەستنەوە.

سەرلەشکری پاسدار «موحەممەد باقری» ڕۆژی دووشەممە وتی: وتەکانی دژی مافی مرۆڤی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەمەڕ داکۆکیکردن لە بەردەوامیی بڵاوکرانەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کارانە بە پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) کە وەک پشتگری کردن لە بایەخە سکۆلاریستییەکان باسی کردووە، جارێکی تر شوناسی بانگەشەکەرانی درۆینەی مافی مرۆڤی ئاشکرا کردو ئەوەی نیشان دا کە بە پێچەوانەی ڕێساو بنەمانێونەتەوەییەکان، کەمترین سەرنجی دابی ڕێزگرتن لە ئایینە ئیلاھییەکانیش نادەن.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران وۆڕای پێداگرتن لە سەر لێنەھاتوویی و شکستی سیاسەتەکانی لیبراڵ دیموکراسی لە ڕۆژئاوا، وتیشی: دەوڵەتی فەرەنسا کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە بەر ئاڵێنگارییە نێوخۆییەکانی سەرچاوەگرتوو لە داسەپاندنی سیاسەتی ھەڵاوێرانە لە نزمترین ئاستی دڵخوازیی دا بووە و ھێشتاش گیرۆدەی بزوتنەوەکانی ناڕەزایانەی گەلەکەیەتی، ئەمجارەیان بۆ داپۆشینی لێنەھاتوویی خۆی لە ھەوڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکە بۆ بەرتەسک کردنەوەی چالاکیی موسڵمانان لەو وڵاتەدا.

سەرلەشکری پاسدار «موحەممەد باقری» لە بلیمەتانی ھزری و بیرمەندانی جیھان داوای کرد کە وێڕای ڕاسپاردنی دەستەڵاتداران و کاربەدەستانی فەرەنسی بۆ وازھێنان لەم کایە مەترسیدارە، داتوایان لێ بکەن لەمەزیاتر بە سۆزداری، ھۆگری و ھەسنی ئایینیی گەلان و بەتایبەت زیاتر لە یەک و نیو ملیارد موسڵمان ڕانەبوێران.

«مەکرۆن» دوای کوژرانی کەسێک کە لە سەر پۆلی وانەوتنەوە وێنەی سوکایەتی کەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی نمایش کردبوو،وێڕای داکۆکی کردن لە بڵاوبوونەوەی وەھا وێنەگەلێک، بە بیانووی ئازادیی ڕادەربڕین پێی داگرت، وڵاتەکەی لە سەر پشتگری کردن لە بڵاوبوونەوەی وەھا وێنەگەلێک بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ