تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 15:14 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی سی و چوارەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی

سی و چوارەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی بە بەشداریی ١٦٧ کەسایەتیی ھەڵکەوتەی جیھانی ئیسلام بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، زیاتر لە  ١٦٧ کەسایەتیی ھەڵکەوتەی جیھانی ئیسلام  لە ٤٧ وڵات و ھەروەھا ١٢٠ وتاردەری نێوخۆیی سەبارەت بە شێوەی «وبینار» لە بارەی بە تەوەرەکانی کۆنفرانسەکەوە وتار پێشکەش دەکەن.

ھاوکارییە ئیسلامییەکان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی گرفت و چورتمەکان ، خەیانەت کران لە ئارمانجەکانی فەلەستین و ڕۆڵی تەوەرەی خۆڕاگری لەمەڕ دامرکاندنەوەی کاریگەریی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی و ھەروەھا ڕۆڵی سەرداری گەورەی جیھانی ئیسلام «حاج قاسم سولەیمانی» لە یەکگرتن و ئاسایشتی جیھانی ئیسلام لە گرینگترین تەوەرەکانی ئەم کۆنفرانسەیە.

ڕادیۆ «وەحدەت» و بنکەی ڕاگەیاندنی «ویکی وەحدەت» بە تەوەرەی کەسایەتییە ڕاستەقینەو مافەوانییە گرینگەکانی جیھانی ئیسلام و ناوەڕۆکی ھاوپەیوەند بە یەکگرتنی جیھانی ئیسلام و وڵاتانی ئیسلامی لەم کۆنفرانسەدا دەخرێتە گەڕ.

ئاھەنگی کۆتایی ئەم کۆنفرانسە ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوت لەگەڵ ١٦ی ڕەبیعولئەووەڵ و دوایین شەوی حەوتەی وەحدەت بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ