تشرینی دووه‌م 01, 2020 08:16 Asia/Tehran
  • ئێران : بەدواداچوون بۆ ھاسانکاریی گواستنەوەی تەرمەکانی بنەماڵە ئێرانیەکە لە کاناڵی مانش بەردەوامە

وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو ھەواڵی بەردەوامبوونی بەدواداچوونەکان بۆ ھاسانکاری گواستنەوەی تەرمەکانی بنەماڵەی ئێرانیی خنکاو لە کاناڵی مانشی راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پێوەندیە گشتیەکانی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە ئاگاداریەک دا بە ئاماژە بە ھەندێ دەنگوباسی بڵاوکراوە لە بارەی گواستنەوەی تەرمەکانی بنەماڵەیەکی ئێرانی کە ئەم دواییانە لە کاناڵی مانش نوقم بوون ، گوتی ، فەرمانگەی گشتیی کاروباری کونسولیی ونوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی  ئێران لە پاریس لە ھەکان کات و ساتە بەراییەکانی ئەم رووداوە دڵتەزێنەدا ، ھەنگاوی پێویستیان بۆ ھاسانکاری گواستنەوەی تەرمی قوربانیانی ئەم رووداوە بۆ ئێران ھەڵگرتووە و ئەم بەدواداچوونانە درێژەی ھەیە . 

لە ئاگاداریەکەدا ھاتووە : ھەندێ راپۆرت لەمبارەوە لە ھەندێ میدیادا بڵاوبووەتەوە کە بە دوورن لە راستی . 

بنەماڵەیەکی 5 کەسی کوردی خەڵکی ئاوایی گوڵینێ ی سەردەشت رۆژی سێشەممە 27 ی ئوکتوبر بەیناز بوون بە بەلەم لە فەڕەنسەوە خۆیان بگەیەننە بریتانیا کە لە دەریای مانش دا نوقم بوون . 

ئەم بەلەمە کە لە نریک شاری دانکرێکی فەڕەنسە وەرگەڕا ، 19 کەس سەرنشینی ھەبوو . 

دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و لاگری کۆچبەرانیش وێڕای رەخنەگرتن لە سیاسەتی دژی کۆچبەری حکومەتی بریتانیا رایانگەیاند ، بریتانیا بەم سیاسەتانە کۆچبەران بەرەو ئاقاری مەرگ دەبات . 

سەرپەیڤ