پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (ص) وحەزرەتی ئیمامی جەعفەری سادق (ع)
ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٧ ی رەبیعولئەووەڵی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ سێھەمی نوامبەر ساڵهاتی لەدایکبوونی متفەڕکی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص)و ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمامی جەعفەری سادق (ع) ئیمامی شەشەمی شێعەکانە.
سبەی ١٧ ی رەبیعولئەوەڵ بە بڕوای ئەهلی تەشەیوع ساڵهاتی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە و ئەهلی سوننەش ١٢ ی رەبیعولئەووەڵ بە ساڵهاتی مەولوودی پێغەمبەر ئیسلام(ص) دەزانن .
حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆخۆی لە بانگخوازانی وەحدەت و یەکگرتن لە جیھانی ئیسلام دا بوون، ئەم بابەتەی بۆ یەکانگیرکردن و نزیک خستنەوەی تاقمە ئیسلامییەکان قۆستەوەو مەودای نێوان ئەم دوو بەروارەی لە ١٢ ھەتا ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی وەک «حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن» ناودێر کرد.
پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام وەک دوایین باڵوێز لە ڕیزی پێغەمبەرانی دیکەی ئیلاھی بۆ پێغەمبەری ھەڵبژێردرا ھەتا کۆمەڵگای جاھیلیی ئەو سەردەمە کەنوقمی نەزانی و ڕەوشت نزمی بوو بەرەو ئاکاری جوان ، کەرامەتی مرۆڤی و بەرزڕاگرتنی نەوس بانگێشتن بکات.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێزان ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٧ی رەبیعولئەووەڵ بە بۆنەی ساڵهاتی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەممەد(ص) و حەزرەتی ئیمامی جەعفەری سادق (ع) کاژێر10:30 ی بەیانی بە کاتی تاران بە شێوەی تەلەفزیۆنیی وتارێک پێشکەش دەکات .
ڕادیۆو تەلەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵگەری لەدایک بوونی پڕخێری دوایین پێغەمبەری ئیلاھی حەزرەتی موحەممەد(ص) و حەزرەتی ئیمامی جەعفەری سادق (ع) لە ھەموو موسڵمانان پیرۆز دەکات.