ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا
ئەمڕۆی سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی «ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتنی دژی ئیستیکباری جیھانی»یە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرندا.
١٣ی خەزەڵوەر وەبیر ھێنەرەوەی سێ ڕووداوی گرینگە لە سێ قۆناغی ھەستیاری مێژووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دا واتە «ساڵگەڕی دوورخرانەوەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بۆ تورکیا لە ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٤٣ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی نوامبەری ١٩٦٤، قەڵاچۆی قوتابیان لە لایەن ڕژێمی پالەوییەوە لە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٥٧ ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی نوامبەری ١٩٧٨ و ھەروەھا دەست گرتن بە سەر مەکۆی شۆڤاریی ئەمریکا لە تاران لە ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی نوامبەری ١٩٧٩ کە ھەرکامەشیان خاڵێکی وەرچەرخانن لە ڕەوتی دژایەتی کردنی ئیستیکباری جیھانی لە لایەن گەلی ئێرانەوە.
ھەر لەم کاتەدا سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆزی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕێزنان لە ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر، ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی، بەرخۆدانی چالاک و پشت بەستن بە دەستەڵات و بارستایی و تواناییە نێوخۆییەکانی وڵاتی بە دەستەبەری زاڵ بوونی گەلی ئێران بەسەر شەڕی داسەپاوی ئابووریی ئەمریکادا زانی.
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕێزنان لە ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی، ڕایگەیاند: لە بەرامبەر ھەرچەشنە ھەڕەشەوگوڕەشەو ملھوڕییەکی دژی گەلی مەزنی ئێران و نیزامی پیرۆزی ئیسلامی ھەتا ئاستی خۆبەختکاری دەوەستێت و ماوەی ھیچ جۆرە دەست درێژکارییەک بە دوژمن نادات.