تشرینی دووه‌م 03, 2020 08:07 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕۆحانی بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵھاتی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(ص)

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەییشتنی ساڵھاتی لەدایک بوونی متفەڕکی خاتەمولئەنبیا،پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص)، پێغەمبەری ئاشتی و دۆستایەتی و ھێمای پاکیی لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٧ ی رەبیعولئەووەڵی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ سێھەمی نوامبەر ساڵهاتی لەدایکبوونی متفەڕکی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص)ـه‌.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا ڕوو لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕێبازی ڕەسوڵی سەردار(ص) بەردەوام ڕوناکایی بەخشی ڕێگای مرۆڤایەتی لە تاریکاییەوەو پەلکێش کردنی بەرەو ئاسۆگەلی باڵای مەعنەوی و پرشنگی مرۆڤایەتی بووە، وتیشی: پەیڕەوکردنی ڕێبازی پێغەمبەری خۆشەویست(ص)و ھانابردن بۆ قورئان و پەرەجووە ئاسمانییەکانی دەتوانێ پاڵپشتی مرۆڤەکان بێت بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ھەموو گرفت و ناکۆکی و کارەساتێک لە جیھانی ئەمڕۆدا.

لە پەیامی پیرۆزبایی ڕۆحانی دا ھاتووە:پێغەمبەر خۆشەویستی ئیسلام(ص) ھێمای ئاکارو ڕەحمەتەلللعالەمینەو دیارە سوکایەتی کردن بە وەھا کەسایەتییەکی مەزن، سوکایەتی کردن بە بەھا ئاکارو ئازادی و داکۆکی کردن لە سوکایەتیکاران، داکۆکی لە سەرشۆڕی، چەپەڵس و شکاندنی ڕێزو پشتگری کردن لە توندئاژۆیان دەبێت. بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەھا کردەوەیەک بەتوندی ئیدانە دەکات و چاوەڕوان دەکرێ وڵاتانی ئیسلامیی دیکەش ئاوا ھەنگاوگەلێکی ناژیرانە شەرمەزارو ئیدانە بکەن. 

سەرپەیڤ