تشرینی دووه‌م 03, 2020 11:48 Asia/Tehran
  • ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: توڕەبوونی موسڵمانان لە بەرامبەر سوکایەتی کران بە پێغەمبەر(ص) دەربڕی زیندوو بوونی ئوممەتی ئیسلامییە

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، توڕە بوون و ناڕەزامەندی دەربڕینی موسڵمانان لە بەرامبەر سوکایەتی کران بە پێغەمبەر(ص) یان بە نیشانەی زیندوو بوونی ئوممەتی ئیسلامی زانی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتاردانێکی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی حەڤدەی ڕەبیعولئەووەڵ وێڕای پیرۆز کردنی ئەم ڕۆژە وتی: ئەمڕۆ دوژمنی سەرەکیی ئیسلام ئیستیکبارو زایونیزمە کە بە ھەموو ھەست و نەستیانەوە بەگژ ئیسلام دا چوونەتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە بڵاو بوونەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کەرانە لە بارەی پێغەمبەری ئیسلام(ص)ەوە لە پاریس وتیشی: کاریکاتۆریستێک ناماقوڵییەکی کردووە، بەڵام ئەمە تەنیا لادان و گەندەڵیی ھونەرمەندێک نییە، بەڵکو کێشەکە لە سیاسەتی دەوڵەتێکدایە کە لەو کارە کرێتە داکۆکی دەکات و کاربەدەستە سیاسییەکەی ڕاشکاوانە پشتیوانیی خۆی لەو کارە ڕادەگەیەنێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: دەوڵەتی فەرەنسا ئەم بابەتە پاڵ دەدات بە مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕینەوە دیارە ئەمەش ھەمان سیاسەتە کە مارەنگازترین تیرۆریستانی دنیای لە خۆی دا جێ کردووەتنەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەدەربڕینی ئەمەی کە ھەر ئەم دەوڵەتەی فەرەنسا زسیاترین یارمەتیی گورگێکی خوێنمژی وەک سەددامی دا لە سەردەمی شەڕی داسەپاودا، وتیشی: بەرەڤانی کردن لە دڕندایەتیی کلتووری و کرداری دڕندانەی کاریکاتۆریستێک ڕەھەندێکی دیکەی پشتگری لە مونافقین و سەددامە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەم تیرۆریستانە ھەر ئەوانەن کە سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ھێزی دادو سەرۆک وەزیران و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و ١٧ ھەزار کەس لە خەڵکی کوچەو بازاڕیان لە ئێاندا شەھید کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە توڕە بوون و ناڕەزامەندی دەربڕینی ئوممەتی ئیسلامی لە بەرامبەر ئەم ڕووداوە نیشانەی زیندوو بوونی دنیای ئیسلامە، وتیشی: ھەڵبەت ھێندێک لە دەستەڵاتدارەکانیش سەرنەوی بوونی خۆیانیان پیشان دا، بەڵام زۆربەیان لە شوناسی ئیسلامیی خۆیان بەرەڤانییان کرد.

 

سەرپەیڤ