تشرینی دووه‌م 04, 2020 19:48 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە لێخۆشبوون و سوک کردنی سزای کۆمەڵێک لە حوکم دراوان

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی گەییشتنی ساڵھاتی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) و لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع) بە پێشنیاری لێخۆشبوون و سوک کرانی سزای سێ ھەزارو ٧٨٠ کەس لە حوکم دراونی دادگە گشتییەکان و شۆڕش، ڕێکخراوەی دادەڤانیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران و تەعزیراتی حکومەتی، ڕەزامەند بوو.

«سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(ص) و ئیمامی جەعفەری سادق(ع) لەنامەیەک دا بۆ ڕابەری ومەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێخۆشبوون و سوک کردنی سزای سێ ھەزارو ٧٨٠ کەس لەو حوکم دراونەی کرد کە لە لێژنەی ناوەندیی لێخۆشبوون دا بە خاوەن مەرج زانراون و ئەم پێشنیارەش بە پێی بڕگەی ١١ی بنەمای ١١٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێران لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە.

ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی، ڕێکەوت لەگەڵ سێھەمی نوامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی لەدایکبوونی متفەڕکی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) و ساڵڕۆژی لەدایک بونی حەزرەتی ئیمامی جەعفەری سادق(ع) ئیمامی شەشەمی شێعەکانی جیھان بوو.

سەرپەیڤ