تشرینی دووه‌م 07, 2020 09:11 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حەیدەری: پاڕاستنی ژئۆ پۆلتیکی ناوچەکە هێڵی سووری ئێرانە

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هیچ مەترسیەک هەڕەشە لەسنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵات ناکات، لەسەر پێویستی ئارامی و پێوشوێنگرتنی کێشەی قەرەباغ لە ڕیگەی وتووێژ ودانوستانی نێوان باکۆ و ئیرەوان جەختی کرد.

ئەمیر سەرتیپ " کیومەرس حەیدەری" فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ نیگەرانیە بەدی هاتووەکان بە هۆی تێکھەڵچوون لە ناوچەی قەرەباغ لە نێوان ئەرمینیا وکۆماری ئازەربایجان وتی: ئێران لەگەڵ هەردوو وڵاتی دراوسێی خۆی هاوبەشی زۆری هەیە وڕاسپێری ئێران بە کۆماری ئازەربایجان وئەرمینیا ڕێزدانان لە یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی، پاڕاستنی سنوورەکانی نێودەوڵەتی وچارەسەرکردنی گیرەو کێشە لە ڕیگەی وتووێژ وگفتوگۆیە.

سەرتیپ حەیدەری بە پێداگری لەسەر ئەمەکە کۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕان لە ژئۆپۆلتیکی ناوچەکە قەبوڵ ناکات، وتی: پاڕاستنی ژئۆ پۆلتیکی ناوچەکە هێڵی سووری ئێرانە وهیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ لە پێناوی گۆڕان لە جوگرافیای ناوچە دا بێت.

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران ، مەبەستی سەرەکی لە سەقامگیر کردنی یەکینەکانی ئەرتەش لە ناوچە سنووریەکانی پاسەوانی کردن لە هەرێمی سنوورەکان وەک هێڵە سوورەکانی وڵات زانی ووتی: ئەرتەش بە  ئامادەبوون لە تەنیشت خەڵکی ئیران ، ئاسایش وئارامیی ئەوان دابین دەکات.

سەرپەیڤ