تشرینی دووه‌م 08, 2020 15:00 Asia/Tehran
  • روحانی : سیاسەتی پڕ زیانی ترەمپ لە لایەن خەڵکی ئەمریکاشەوە رووبەڕووی دژایەتی بووەوە

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ێئران بە ئاماژە بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا گوتی : سیاسەتی پڕ زیان و نادروستی حکومەتی ترەمپ ، نەک ھەر لە لایەن خەڵکی سەرانسەری جیھانەوە بەڵکوو لە لایەن گەلی ئەمریکاشەوە رووبەڕووی دژایەتی بووەوە .

کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ناوەندی ھاواھەنگیی ئابووریی حکومەت گوتیشی ، ئێستا دەرفەتێکە بۆ حکومەتی داھاتووی ئەمریکا کە ھەڵە و چەوتیەکانی رابردووی قەرەبوو بکاتەوە و بە رێزگرتن لە یاسا و ڕێسا جیھانیەکان ، بگەڕێتەوە بۆ ئاڕاستەی پێبەندیی بە بەڵێنە نێودەوڵەتیەکان . 

روحانی جەختی کردەوە ، کۆماری ئیسلامیی ێئران ، ھەمیشە پێبەندی  بەڵێنەکانی بووە لە کاتی رەچاوکرانی بەرپرسانە لە لایەن ھەموو لایەنەکانی بەڵێنەکە و تەعامولی بنیاتنەرانە  لە گەڵ جیھان بە ستراتژی خۆی دەزانێ . 

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر سەرکەوتنی خۆڕاگریی گەلی ئێران لە شەڕی ئابووریی داسەپاو لەلایەن ئەمریکاوە گوتیشی ، گەلی ئێران بە خۆڕاگری پاڵەوانانەی خۆی لە بەرامبەر شەڕی داسەپاوی ئابووریی سەلماندیان کە سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا شکستی دێنێ . 

روحانی گوتیشی : ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە لە سای ھاریکاری و یەکدەنگیی ئێران و دراوسێکان ، ئاسایش و گەشە لە ناوچەکەدا بەرز بێتەوە و رێچکەی سەقام و گەشەی ئابووریی وڵات بە ھێز و خێرایی زیاتر ببڕدرێت . 

سەرپەیڤ